ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

سەرەکی وتووێژ پاڵاوتنەکان ھەڵسەنگاندنەوە فێرکاریی پاڵاوتن سیاسەتەکان مێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٥٬٦٦٧ وتار بوونی ھەیە و ٦٧ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

چاوەڕێ (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.

یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەنجامدا و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی کرا. ھەروەھا لە ئاھەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیای بەڕیتانیا نمایشکرا، کە مێنۆن خەڵاتی باشترین دەرھێنەری بەدەستھێنا. فیلمەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە ھیندستان بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، لەگەڵ نمایشکردنی فیلمی چاوەڕێ لە ھیندستان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بە تایبەتی ستایشی ڕۆڵەکانی کۆچلین و شا، و دەرھێنانی مێنۆنیان کرد. فیلمەکە لەساتی نمایشکردنیدا لە بۆکس ئۆفیسدا کۆی گشتی ٣٥ ملیۆن کرۆر(٤٤٠ ھەزار دۆلار)ی کۆکردەوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

خۆراک و خواردنەوەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان