ئۆوپن ستریت ماپ (بە ئینگلیزی: OpenStreetMap، بە کوردی: نەخشەی شەقامیی کراوە) (کورت دەکرێتەوە بۆ: OSM) پرۆژەیەکی جیھانییە کە بەشداربووانی نەخشەیەکی ئازادی سەرانسەری جیھان دروست دەکەن. پرۆژەکە لە لایەن ستیڤ کۆست (Steve Coast) لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە بریتانیاوە دەستی پێ کرد.

ئۆوپن ستریت ماپ
OpenStreetMap of Cambridge, England
چەشنی وێبگە
Collaborative mapping wiki
بەردەستە بە ڕووکاری سایت بە زیاتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕراوەتەوە و بۆ زمانەکانی نەخشەکە سنوورێک نییە
خاوەن جڤاتی OpenStreetMap. پشتوانی پرۆژەکە ڕێکخراوەی OpenStreetMap.
دروستکراو لەلایەن ستیڤ کۆست
وێبگە openstreetmap.org
بازرگانی نە
تۆمارکردن پێویستە بۆ بەشداربووان
خستنەکار ١ی تەممووزی ٢٠٠٤؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠٧-0١)
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
ODbL

شێوازی دروستکردنی نەخشە دەستکاری

لە سەرەتادا تەنھا بە کۆکردنەوەی داتای بەشداربووە خۆبەخشەکان نەخشە دروست دەکرا. کە داتا بریتی بوو لە فایلەکانی ڕووپێویی GPS دەستی و وێنە و دەنگ و بیرەوەریە نووسراوەکان. بەڵام ئێستا بە ھۆی لە بەر دەست بوونی وێنەی ئاسمانیی زۆربەی شوێنەکان دروستکردنی نەخشە بە digitizationی وێنەکان دەقیقتر و خێراتر بووەتەوە. ھەروەھا ھاوردەکردنی داتا شوێندارەکان کە زۆرتر لە لایەن حکوومەتەکانەوە دەبەخشرێت بە پرۆژەکە پەرەی زۆری داوە بە نەخشەکە.

بەرنامەکانی دروستکردنی نەخشە دەستکاری

  • بەرنامەی iD کە بەرنامەیەکی ناو وێبگەڕە و بە HTML5 و d3.js بە دەستی کۆمپانیای MapBox دروستکراوە.
  • بەرنامەی Flash-basedی Potlatch.
  • JOSM و Merkaartor کە دوو بەرنامەی desktop بۆ بەشداربووە پێشکەوتووەکانن.

پەراوێزەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری