مەریام-وێبستەر کۆمپانیایەکی ئەمریکییە کە کتێبی زانیاری بڵاودەکاتەوە و بەتایبەتی بە فەرھەنگەکانی ناسراوە. ساڵی ١٨٣١ جۆرج و چارڵز مەریام کۆمپانیاکەیان بەناوی G & C مەریام لە سپرینگفیڵد لە ماساچووسیتس دامەزراند. دوای ئەوەی نوح وێبستەر لە ساڵی ١٨٤٣ گیانی لەدەستدا، کۆمپانیاکە مافی خاوەندارێتی فەرھەنگە بەناوبانگەکەیی کڕی بەناوی فەرھەنگی ئەمریکی زمانی ئینگلیزی. ئێستا ھەموو فەرھەنگەکانی مەریام-وێبستەر بنەچەی خۆیان بۆ ئەم فەرھەنگە دەگەڕێننەوە. ساڵی ١٩٦٤ ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا مەریام-وێبستەری کڕی و کردی بە بەشێک لە خۆی. مەریام-وێبستەر ساڵی ١٩٨٢ ئەم ناوەی ھەڵگرتەوە بۆ خۆی.[١][٢]

مەریام-وێبستەر
بەشێک لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
دامەزرا لە ١٨٣١؛ ١٩٣ ساڵ لەمەوپێش (١٨٣١)
دامەزرێنەر(ان) جۆرج مەریام، چارڵز مەریام
وڵات ئەمریکا
بارەگا سپرینگفیڵد، ماساچووسیتس
جۆری بڵاوکراوەکان کتێبی زانیاری، فەرھەنگی ئۆنڵاین
خاوەن(ەکان) ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا; جاکی سافرا
وێبگەی فەرمی merriam-webster.com

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Merriam-Webster Dictionary". Encyclopædia Britannica Online. 2015. Retrieved June 24, 2015.
  2. ^ "An American Dictionary of the English Language". Encyclopædia Britannica Online. 2015. Retrieved June 24, 2015.