ئیدوارد جۆزێف سنۆودن (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣) بەڵێندەرێکی تەکنیکی ئەمریکی و بریکاری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی کە وەک بەڵێندەرێک بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە پێش ئەوەی وردەکارییەکانی بەرنامەی سیخوڕی پریزم بۆ ڕۆژنامەکان دزەپێبکات. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ سنۆودن زانیارییە نھێنییە سەرەکییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دزەپێکرد، لەنێویاندا بەرنامەی پریزم، بۆ ڕۆژنامەکانی گاردیەن و واشنتۆن پۆست. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بە فەرمی تۆمەتی سیخوڕی، دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری، گەیاندنی زانیاری بەرگری نیشتمانی بەبێ مۆڵەت و گەیاندنێکی بە مەبەست بۆ زانیاری ھەواڵگری نھێنی بە کەسێک کە دەسەڵاتی بینینی نییە، تاوانبار کرد.[١]

ئێدوارد سنۆدن
بە ئینگلیزی: Edward Snowden
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
Elizabeth City، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوون Edward Joseph Snowden
ناوی خوازراو CITIZENFOUR
باوک Lonnie Glenn Snowden, Jr.
دایک Elizabeth Snowden
ھاوسەر Lindsay Mills
زمانی زگماکی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتن ئینگلیزی، فەڕەنسی
زمانی نووسین ئینگلیزی
پەروەردە Anne Arundel Community College، زانکۆی لیڤەرپوول
دانیشتووی Wilmington، Ellicott City، Waipahu، ژنێڤ
شوێنی کار شیکاگۆ، College Park، ژنێڤ، Yokota Air Base، Kunia Regional SIGINT Operations Center
باری تەندرووستی پەرکەم
بەکارھێنانی دەست چەپلەر
بەشداربووە لە 36C3، The 11th Hour With Stephanie Ruhle
لقی سەربازی United States Army Reserve
ئەندامی یانەی کۆمپیوتەریی کایۆس، Free University Berlin
کارتێکراوە لەلایەن Daniel Ellsberg
ڕووداوە بەرچاوەکان global surveillance disclosures (2013–present)
پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، IQ Award، خەڵاتی ساخارۆڤ، کات_کەسایەتیی_ساڵ
ھاشتاگ Snowden
Charge دزی
ئێدوارد سنۆودن

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣، میری ھۆنگ کۆنگ ڕای گەیاند، «سنۆودن بەبێ ناچاری بە ڕێگەیەکی یاسایی و ئاساییەوە بەرەو وڵاتی سێیەم ڕۆیشت»، کە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا داواکارییەکی پێشکەش بە میری ھۆنگ کۆنگ کرد بۆ ڕادەستکردنەوەی خێرا. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، سنۆودن وتی ھۆنگ کۆنگی وەک یەکەم شوێنی مەبەست ھەڵبژاردووە، چونکە «چوارچێوەیەکی گونجاوی چاند و یاسایی دابینکردووە بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدات کاربکەم بەبێ ئەوەی دەستبەجێ دەستگیربکرێم». و ئەمریکا ڕای گەیاند کە ڕەگەزنامەی سنۆودنی ھەڵوەشاندووەتەوە. سنۆودن دووپاتی کردەوە کە ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ھەیبوو ڕادەستی ڕۆژنامەنووسانی کردووە کە لە ھۆنگ کۆنگ بووە، پێش ئەوەی بەرەو ڕووسیا بڕوات. و کە توانی بەڵگەنامەکان لە ھەواڵگری چینی بپارێزێت بەھۆی ئەو ئەزموونەی کە لەسەریان بەدەستی ھێناوە لەکاتی کارکردن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٣ سنۆودن خەڵاتی سام ئادەمزی وەرگرت. پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو.

سنۆودن لەبەردەم دەسەڵاتدارانی ئەمریکادا بە ھەڵاتوو لە دادپەروەری دادەنرێت، کە بە سیخوڕی و دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری تاوانبار دەکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ڕامیار داوای لێبووردنی گشتی سنۆودنیان کرد، ھەندێکی تریش داوای زیندانیکردن یان کوشتنی سنۆودنیان کرد. سنۆودن لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە ڕووسیا دەژی و بە گوتەی ڕامیاری ئەڵمانی ھانس کریستیان سترۆبل، سنۆودن ھێشتا ھەوڵدەدات پەنابەری ڕامیاری ھەمیشەیی لە وڵاتێکی «دیموکراسی» وەک ئەڵمانیا یان فەڕەنسا بەدەستبھێنێت.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "إدوارد سنودن", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-04-28, retrieved 2023-07-14