دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی (بە ئینگلیزی: National Security Agency، بەکورتی NSA). دەزگای ھەواڵگری میری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بەرپرسە لە چاودێریکردن و کۆکردنەوە و چارەکردنی زانیاری و داتاکان بە مەبەستی ھەواڵگری و دژە ھەواڵگری و بوارێکە کە بە ھەواڵگری ئاماژە ناسراوە. ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەرپرسیارە لە پاراستنی سیستەمی پەیوەندی و زانیاری میری ئەمریکا لە بەرامبەر ھاککردن و شەڕی تۆڕەکان. ھەرچەندە زۆربەی بەرنامەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشت بە کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەرێنی دەبەستن، بەڵام دەزگاکە دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە ئەرکەکانی بە ڕێگەی شاراوەی چالاک ئەنجام بدات، لەوانەش دانانی ئامرازە فیزیکییەکان بۆ ناو سیستەمی ئەلیکترۆنی و ھەروەھا گوایە بەشداریکردن لە تێکدان بە نەرمەکاڵاکانی ژێردەستە. جگە لەوانەی سەرەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئامادەیی فیزیکی لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھاندا دەپارێزێت، کە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی تایبەت ئامێری گوێگرتن لە شوێنە قورسەکاندا دەخاتە ناوەوە. شێوازەکانی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی تایبەت بریتین لە «چاودێری ورد، دزی، گوێگرتن لە تەلەفۆن، ھێرشکردن».

دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی
دامەزران ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢
ناو بە زمانی فەرمی National Security Agency
کورتەناو NSA
بواری کار signals intelligence
دامەزرێنەر ھەری تروومەن
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە Director of the National Security Agency
ڕێبەر Paul M. Nakasone
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشێکە لە کۆمپانیای وەزارەتی بەرگری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
لقەکۆمپانیاکان NSA Scientific Advisory Board
شوێنی بارەگاکان Fort George G. Meade
جێگەی دەگرێتەوە Armed Forces Security Agency
بەرھەمەکان و ماددەکان نەرمامێر
وێبگە https://www.nsa.gov/
بەستەری وەسفکراو https://wikispooks.com/wiki/National_Security_Agency
FAQ URL https://www.nsa.gov/about/faqs/
Freedom of information requests URL https://www.nsa.gov/about/contact-us/Submit-a-FOIA-Request/
Official jobs URL http://www.nsa.gov/careers/
Contact page URL https://www.nsa.gov/Helpful-Links/Contact-NSA/

بە پێچەوانەی دەزگای ھەواڵگری بەرگری و سی ئای ئەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی تایبەتمەندن لە سیخوڕی مرۆڤدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە زانیاری لە سەرچاوە مرۆییەکان کۆناکاتەوە، ھەرچەندە لە نەریتی باودا بەو شێوەیە نوێنەرایەتی دەکرێت، لەبری ئەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا یارمەتیدان و ھەماھەنگیکردنی ئەندامەکانی ھەواڵگری ئاماژەیی لە دەزگاکانی دیکەی میریدا پێ سپێردراوە، کە یاسا قەدەغەی دەکات ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە بەبێ ڕەزامەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بێت لە ڕێگەی وەزیری بەرگرییەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری