دژە سامییەت یان دژە جوو (بە ئینگلیزی: Anti-Semitism) زاراوەیەکە بە دژە جوولەکایەتی دەدرێت وەک گرووپێکی ڕەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی. واتای وشەیی یان زمانەوانیی دەستەواژەکە بریتییە لە «دژی سامییەت» و ھەندێکجاریش بە «نا سامییەت» وەرگێڕدراوە. ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن زانای ئەڵمانی ویلھێلم مارەوە بەکارھێنرا بۆ وەسفکردنی شەپۆلی دووژمنایەتی جووەکان لە ئەورووپای ناوین لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا. ھەرچەندە عەرەب و ئاشووری و ئەوانی دیکە سەر بە سامییەکانن، بەڵام دووژمنایەتییان بە دژە جوو پۆلێن ناکرێت. و زاراوەکە جۆرێکە لە ڕەگەزپەرستی.[١][٢][٣]

دژە جوولەکایەتی
لقی ڕەگەزپەرستی، xenophobia
بابەتی لاوەکی social exclusion
شاکارەکان The Protocols of the Elders of Zion
Named by Moritz Steinschneider
دەبێتە ھۆکاری hatred، pogrom، persecution of Jews، جینۆساید
جێبەجێکار antisemite
نەخشێکی دارین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٧٨ نیشانی دەدات کە چۆن جووەکان دەسووتێندرێن دوای ئەوەی تاوانبار کرابوون بە پیسکردنی قوربانی پیرۆز.

سەرچاوەکان دەستکاری